بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە کونسولی گشتيی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١١ى ئابى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە یاکۆ بێریندس، کونسولی گشتيی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.
سهفين دزهيى سوپاسى هەوڵ و ماندووبوونی کونسولى گشتيى هۆڵەنداى کرد، لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ڕۆلى هەبووه لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندییەکان. هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست و کۆک بوون لەسەر پتەوترکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولان.