سهفين دزهيى پێشوازى لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتيی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ى ئابى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازى لە د. تۆرگلید بیگ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتيی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.
بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتيی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆلى گرنگى هەبوو لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندییەکان. هاوکات سهفين دزهيى هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست و هەردوولا کۆک بوون لەسەر پتەوترکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولان.