Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسولی گشتیی تازەی ئەمەریکا لە هەرێم کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە ستیڤن بیتنەر، کونسولی گشتیی تازەى ئەمەریکا لە هەرێم و مارک سترۆ، کونسولى گشتیى پێشووى ئەو وڵاتە لە هەرێم کرد.

دزەیی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مارک سترۆ بۆ بەشدارییەکانی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکى داهاتووى بۆ خواست. هاوکات پیرۆزباییی دەستبەکاربوونى لە ستیڤن بیتنەر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەییی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستە ڕوو، بۆ هاوکارى و هەماهەنگیى بەردەوام، بۆ پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان.

هەردوولا باسیان لە ڕەوشى هەنووکەییى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کرد.