سهفين دزهيى پێشوازى له كونسولى گشتيى ئهڵمانيا له ههرێمى كوردستان كرد
ڕۆژی یەکشەممه ٢٥ى ئابى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى له كلاوس سترايشەر، کونسولی گشتيی ئەڵمانیا لە هەرێم کرد، کە بە مەبەستی ماڵاواییکردن سەردانى فەرمانگەى کردبوو.
سهفين دزهيى کار و هەوڵەکانی كونسولى گشتيى ئهڵمانياى بەرز نرخاند، کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ڕۆلى هەبووه لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندییەکان. هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
وێڕای باسکردنى چەند پرسێکی هەنووکەیی، هەردوولا کۆک بوون لەسەر بایەخی پتەوترکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولان.