سەفین دزەیی بهشدارى له مهراسيمى ڕێزلێنان له هونهرمهند گهزيزه عومهر كرد
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ى ئابى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی زۆری هونەرمەند و ئەدیب و ڕۆشنبیران، بە بۆنەی نیوسەدە بەخشش لە پێناو هونەر، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ خانمە هونەرمەند گەزیزە عومەر ساز کرا.
لەو مەراسیمەدا وێڕای پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەو خانمە هونەرمەندە، بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر پهڕتووكى 'کلوەبەفرەکان پەنجەم ناتەزێنن'، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، لەگەڵ نمایشکردنی دیکۆدراما لەسەر ژیان و وێستگە جیاوازەکانی خاتوو گەزیزە عومەر.
لەم بۆنەیەدا سەفین موحسین دزەیی لە گوتەیەکی کورتدا پیرۆزبایی لە هونەرمەندی ناوبراو کرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بەخششی هونەری و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کلوەبەفرەکان پەنجەم ناتەزێنن. هاوکات دەستخۆشی لە ئامادهكارانى مهراسيمهكه كرد، بۆ خزمهتكردنى هونهرمهند و ڕۆشنبيران.