بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە
ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ئەراکاوا میکیهێرۆ، کونسولى ژاپۆن لە هەرێمى كوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیيەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن كرا. ههروهها باس له میکانیزمی پتەوکردنی زياترى پەیوەندییەکان کرا.
بارودۆخى سووریا و پێشهاتەکانى ئەم دواییەى وڵاتەکە و ئەگەرەکانى داهاتوو لەم وڵاتە، ههروهها لێکەوتەکانى ئەم بارودۆخە تازەیە و کاریگەریيەکانى لەسەر ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەرکردنی پرسەکان لە ڕێگەی دیالۆگهوه، تاكوو هەمووان لە ماف و ئازادیيهكانى ئهو وڵاته سوودمهندبن.