بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە كونسولی گشتیی فەلەستین لە هەرێم کرد
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ١٥ى کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە نەزمی حەزوری، كونسولی گشتیی فەڵەستین لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دۆخی گشتیی ناوچەکە و ئالەنگاری و ڕووداوەکان کرا و دووپات لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کرایەوە.