بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە جێگری کونسولی گشتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی بازرگانيی بەریتانیا لە عێراق کرد
ڕۆژى يهكشهممه ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شارلۆت دیکسن، جێگری کونسولی گشتيی بەریتانیا و دامیان ئەلینسۆن، بەڕێوەبەری نووسینگەی بازرگانيی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکە باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیيەکان و بایەخدان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.
بەڕێوەبەری بازرگانيی بەریتانیا لە عێراق، دەستخۆشی لە دامەزراوە پەیوەنددارەکانی حکومەت و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد، بۆ ئەو ههماهەنگیيەی کە هەیان بووە لە کاتی واژۆكردنى بەیاننامەی بازرگانی لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەریتانیا و هیوای خواست بکەوێتە بواری جێبەجێکردنهوه.
دزەیی تەواوی هاوکاری و هەماهەنگيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دهرهوهى بۆ سەرخستنی کارەکانی کونسولگەريی گشتيی بەریتانیا و نووسینگەی بازرگانيی بەریتانی نیشان دا، لەپێناو سوود و بەرژەوەنديی هەردوولا.
کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەسەد و ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێى حكومهتى ههرێمى كوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.