Skip to the content

بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى له‌ باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق كرد

ڕۆژى چوارشەممە ٤ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى له‌ عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق کرد.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونى لە باڵیۆزى تازە کرد و هیواى سەرکەوتنى لەو ئەرکەیدا بۆ خواست. هاوکات ئامادەیيی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ده‌بڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ کونسولگەريى گشتيى ئیمارات لە هەرێم، بۆ سەرخستنى کار و بەرنامەکانیان و پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیيەکان.
باڵیۆزی ئیمارات، ویستى وڵاتەکەى بۆ پێشخستنى پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه‌.