بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولى ژاپۆن لە هەرێم کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەراکاوا میکیهیرۆ، کونسولى ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و ئەو بوارانە کرا، کە جێگەی بایەخی هەردوولایە.
کونسولى ژاپۆن سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کرد کە هەمیشە هاوکاربوونە بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان لە هەرێم.
دزەیی ڕۆلی وڵاتی ژاپۆنی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی لە بوارەکانی پەروەردە و خزمەتگوزاریی گشتی بەرز نرخاند.
تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە باسکردنی ڕووداوەکانى ناوچەکە و کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمى کوردستان و عێراق.