Skip to the content

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، گویدۆ کرۆزێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێ کرا.