بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵيۆزى فينلهندا له عێراق کۆبووەوە
رۆژى یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤، لەکۆبوونەوەیەک کە لە نێوان سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئانو سارێلا، باڵيۆزى فينلهندا له عێراق بەرێوەچوو، جەخت لە بایەخى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان کرایەوە و تاوتوێی رەوشى هەنووکەیی عێراق و ناوچەکە کرا.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە پوختەیەکى لەسەر بارودۆخى هەرێمى کوردستان و گرنگى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان پێشکەش کرد و تێڕوانینی حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان پێشکەش کرد.
دزەیی رۆڵی سەربازانى فينلهنداى لە چوارچێوەى هاوپهيمانى نێودهوڵهتى دژى داعش بەرز نرخاند کە هاوشانى پێشمەرگە و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى رووبەڕووى تیرۆریستانى داعش بوونەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە گرنگى دیدارەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان و سەرۆکی فینلاند لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس و گرنگی بەشداری حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن کرد.