بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیی لە کونسوڵى ژاپۆن لە هەرێم کرد
سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵى ژاپۆن لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە چەند پرسێکی هەنووکەیی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و میکانیزمی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکان کرا.
بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسى هاوکارى و هەمانگییەکانى حکومەتى ژاپۆنى کرد بۆ هەرێمى کوردستان وە هیواى خواست کە پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت و هاوکارى و هەماهەنگى زیاتر ئەنجام هەبێت.
باسکردن لە بارودۆخى سیاسیى ناوچەکە و کێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و گرنگىی چارەسەرکردنى کێشەکان لە ڕێگەى دیالۆک و لێکتێگەیشتن تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.