Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتيی جایکاى ژاپۆنى کرد

ڕۆژی سێشەممە 20ى شوباتى 2024،  سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە گین یۆنیدا، بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتيی ژاپۆن-جایکا  کرد. 
بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتيی ژاپۆن–جایکا، پوختەیەکى لەسەر کارو چالاکى و بەرنامەکانیان پێشکەش بە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت کرد و تیشكى خستە سەر تەواوى پلانەکانیان لە داهاتوو.
سەفین دزەیی سوپاسی گین یۆنیداى بۆ هەوڵ و ماندووبونەکانی لەماوەی ڕابردوودا کرد، هیوای خواست کە هاوکاریيەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، و پشتیوانيی تەواوی فەرمانگە و دامودەزگه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستانى بۆ هاوکارى هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى جایکاى ژاپۆنى و سەرخستنى بەرنامەکانیان لە هەرێمى کوردستان خستە ڕوو.