Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی ڕێکخراوی هاندیکاپ لە هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژی چوارشەمە 21ى شوباتى 2024، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیيەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گوڵفیدان خضر، بەرپرسی ڕێکخراوی هاندیکاپ لە هەرێمی کوردستان كرد.

سەفین دزەیی سوپاسی ڕێکخراوى هاندیکاپى کرد، بۆ ئەو هاوکاریيە بەردەوامانەی لە ڕابردوو لە بواری هەڵگرتنەوەی مین و هاريكاريکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی مینه‌وه‌ بوونەتە قوربانى و خاوەنپێداویستى تایبەت، پێشكه‌شى كردوون.

بەرپرسی ڕێکخراوی هاندیکاپ سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ ئەو هاوکاری و کارئاسانیيەی بۆ سەرخستنى کارى ڕێکخراوەکەیان کردوویەتی.