سهفين دزهيى: دەکرێت عێراق و هەرێمى کوردستان سوود لە ئهزموونهكانى وڵاتى ژاپۆن وەربگرن
ڕۆژی ١٨ى شوباتى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق، و ئەراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵى ژاپۆن لە هەرێم کرد.
سەرەتا باڵیۆزى ژاپۆن پرسە و سەرەخۆشيى خۆى بۆ ئەو کارەساتەى کە بەسەر خانەوادەیەکى سیڤیل هات لە هەولێر له ئەنجامی هێرشێکی مووشەکى بۆ سەر ماڵەکەیان، دەربڕى و هیواى چاکبوونەوەى خێراى بۆ بریندارانى کارەساتە خواست.
تەوەرێکى ديكهى کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە سوودوەرگرتن لە ئەزموونى ژاپۆن، لە بوارە جیاوازەکان کە دەکرێت عێراق و هەرێمى کوردستان سوود لەم ئەزموونانە وەربگرن.
دۆخى ئەمنيى ناوچەکە و هێرشى گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق کاریگەريى نەرێنى دەبێت لەسەر گەشەى ئابوورى عێراق و هەرێمی کوردستان.
ڕۆڵى گرنگى ھێزەکانى هاوپەیمانان و ڕۆڵى یۆنامى لە عێراق، تهوهرێكى ديكهى گفتوگۆكان بوو.