سهفين دزهيى: سوپاسى وڵاتى قهتهر و مانگى سوورى قهتهرى دهكهين له بهرانبهر هاوكارييهكانيان بۆ كهمپى ئاوارهكان
سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە حوسێن ئەلفەزالە، کونسوڵی گشتيی قەتەر، و بەهاء عەلی ئەلنجومی، سەرۆکی نووسینگەی مانگی سووری قەتەری لە عیراق و هەرێمی کوردستان كرد.
لەدیدارەکەدا ئهو پرۆژانهى کە مانگی سووری قەتەرى لە سەرەتای ساڵی 2013ەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون، باسيان لێوه كرا. هەروەها ئامادهييى خۆيان بۆ ئه نجامدانی پرۆژهی زیاتر له ساڵانی داهاتوودا دهربڕى، هاوکات باس لە بەرنامە و پلانی داهاتووی مانگی سووری قەتەری کرا کە بە نیازن ئەنجامی بدەن لە بوارەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ، وێڕای هاوکاری کردنی کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان.
سەفین دزەیی سوپاسی وڵاتی قەتەر و مانگی سووری قەتەری کرد، کە توانیویانە هاوکاری کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بکەن. هاوکات خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە نیشان دا.