Skip to the content

سه‌فين دزه‌يى: لە هەرێمى کوردستان زەمینەیەکى باش هەیە تاكوو کەرتى تایبەتى هۆڵەندى سەرمایەگوزارى تێدا بکات

ڕۆژى یەکشەممە ١٨ى شوباتى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە ياكو بيريندس، کونسوڵى گشتيی هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هۆڵەندا و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى نێوان هەردوولا، هاریکاریى کەرتى تایبەتى هۆڵەندى و هەرێمى کوردستان، بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵ و بازرگانى تاوتوێ کرا.
سەفین دزەیی خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هۆڵەندا دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە "لە هەرێمى کوردستان، دەرفەت و زەمینەیەکى باش هەیە کە دەکرێت کەرتى تایبەتى هۆڵەندى سەرمایەگوزارى تێدا بکات."
هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە پرسە هەنووکەییەکان و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی کرا. هەردوولا دووپاتیان لە پەیوەندییە دوولایەنەکان و گرنگیی فراوانکردن و پەرەپێدانی زیاترى ئەو بوارانەی کە جێگەی بایەخن کرده‌وه‌.