Skip to the content

سه‌فين دزه‌يى پێشوازى لە بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی تەندروستيى جیهانی لە عێراق کرد

سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە د. جۆرج کی-زیربۆ، بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی تەندروستیى جیهانی WHO سەر بە ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان UN لە عێراق و تیمی یاوەری کرد.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە ناوبراو کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هاوکات ئامادەییى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستە ڕوو بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان لەپێناو سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر میکانیزمى هەماهەنگيى نێوانیان بۆ ئەوەى ڕێکخراوى تەندروستيى جیهانى بتوانێت لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى و دامەزراوەکانى دیکەى حکومەتى هەرێم بە باشترین شێوە بەرنامەکانى جێبەجێ بکات.