سەفین دزەیی پێشوازی لە بەرپرسى تازە و پێشووى ئاژانسی نێودەوڵەتيی کۆیکای کۆریا کرد
ڕۆژی سێشەممە 20ى شوباتى 2024، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسى تازەى ئاژانسی نێودەوڵەتيی کۆیکای کۆریا کیم سیۆکبێرم و بەرپرسى پێشووى ئاژانسى ناوبراو کۆ هیسیۆک کرد.
سەفین دزەیی سوپاسی کۆ هیسیۆکى کرد کە لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمى کوردستان بەرنامەى ئاژانسەکەى جێبەجێ کردووە و هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا بۆ خواست، وێڕاى پیرۆزبایی، پشتیوانيی تەواوی فەرمانگەی دەربڕی بۆ بەرپرسی نوێى ئاژانسی کۆیکا کیم سیۆکبێرم و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر بەردەواميى هاوکارى و هەماهەنگى لەپێناو جێبەجێکردنى بەرنامە و پرۆگرامەکانى ئاژانسى کۆیکاى کۆرى.