بە ئامادەبوونى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەرى ڤیزاى فەڕەنسى لە هەولێر کرایەوە
ڕۆژی سێشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونى سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان و یان برێم، کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەنتەرى ڤیزاى فەڕەنسى لە هەولێر کرایەوە.
کونسوڵی گشتی فەرەنسا رایگەیاند، سەنتەری پێدانی ڤیزای فەرەنسا ئامانجی ئاسانکارییە بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییان، گەشتیاران و وەبەرهێنەران، هەروا گوتی:" کونسوڵگەری فەرەنسا لە هەرێم ئامانجی ئەوەیە گەشتیار، بازرگان، قوتابیان و هونەرمەندان، وەبەرهێنەری زیاتر بۆ وڵاتەکەمان رابکێشین، کاری سەنتەری پێدانی ڤیزا زۆر گرنگە بەلامانەوە، چونکە ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنی خەڵک بۆ فەرەنسا".
کونسوڵی گشتی فەرەنسا رایگەیاند، سەنتەری پێدانی ڤیزای فەرەنسا ئامانجی ئاسانکارییە بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییان، گەشتیاران و وەبەرهێنەران، هەروا گوتی:" کونسوڵگەری فەرەنسا لە هەرێم ئامانجی ئەوەیە گەشتیار، بازرگان، قوتابیان و هونەرمەندان، وەبەرهێنەری زیاتر بۆ وڵاتەکەمان رابکێشین، کاری سەنتەری پێدانی ڤیزا زۆر گرنگە بەلامانەوە، چونکە ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنی خەڵک بۆ فەرەنسا".
هاوکات ڕاشیگەیاند :" ئەم سەنتەرە لە ٨٠ وڵاتی جیاوازەوە ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ خەڵک دەکات، کۆمەڵێک ئامانجی هەیە، ئاسانکاریی وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا، ئاسانکاری رێکخستنی دۆسییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤیزا وە وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا بێبەرامبەرە، پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا سەردانی نووسینگەکانی گەشتیاریی بکەن".
ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٠ لە پەکین دەستی بە کارەکانی کرد ، وەک کۆمپانیایەکی جیهانی لە ٨٠ وڵات کار دەکات وەک هاوکاریەک بۆ دیپلۆماسیەتی فەڕەنسا .لە ساڵی ٢٠١٤ لە بەغدا کرایەوە دواتر لە موسڵ کرایەوە ئەمڕۆش لە هەولێر دەست بە کارەکانى دەکات. بۆ سلێمانی و دهۆک و شارەکانی دیکەی هەرێم ئاسانکاری کراوە بێ ئەوەی پێویستت بەیارمەتی کەس هەبێت دەتوانى داواکارى پێشکەش بکەى.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا سهفین دزهیی، بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی کوردستان رایگهیاند:" كردنهوهی ئهم ناوهنده بۆ وهرگرتنی ڤیزای وڵاتی فهرهنسا، دهرفهتێكی زۆرباشه بۆ ئهوهی هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان به ئاسانی سهردانی دهرهوهی وڵات بكهن و بگهڕێنهوه. هەروا گوتى ئهم ناوهنده، ناوهندێكی فهرمییه و هاووڵاتییان دهتوانن تهنیا لێره داواكاری وهرگرتنی ڤیزا پێشكهش بكهن و نەکەونە داوى ئەوانەى بازرگانى بە مرۆڤەوە دەکەن یاخود فێڵیان لێدەکەن".
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم، پیرۆزبایی لە کونسوڵگەرى گشتى فەڕەنسا کردو پشتگیرى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێم. هاوکات هیواى خواست هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان بێبەش نەکرێن لە سەفەر بۆ دەرەوەى وڵات جا بەمەبەستى گەشتیارى بێت یان خوێندن یان چارەسەرى نەخۆشى، داواى کرد ئاسانکارى زۆریان بۆ بکرێت بۆ بە دەستهێنانى ڤیزا بۆ ئەوەى بتوانن سەردانى ئەو وڵاتە بکەن. هاوکات هیوای سەرکەوتنى بۆ کارمەندانی سەنتەرى ڤیزاى فەڕەنسى خواست و گوتى هیوادارم لەئاست ویستی هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان بن.