سەفین دزەیی سەردانی کونسوڵگەری كۆمارى ئيسلامی ئێران له ههولێر دەکات
بەمەبەستی دەربڕینی پرسە و هاوخەمی رۆژی دووشهممه ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵگەری گشتی كۆمارى ئيسلامی ئێرانی له ههولێر کرد و لەلایەن نەسڕوڵڵا زارع ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا، سەفین دزەیی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد کە ڕۆژى ٣ی کانوونی دووەم له شارى كرمان له ئێران ئەنجامدرا.
لەدیدارێکدا، سەفین دزەیی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد کە ڕۆژى ٣ی کانوونی دووەم له شارى كرمان له ئێران ئەنجامدرا.
دزەیی هاوخەمی و سهرهخۆشى لە کونسوڵی گشتی و گەل و حکومەتی ئێران كرد و لەپەڕاوی یاداشتەکان پرسەنامەی تۆمارکرد.