لە سێییەم ڕۆژی سێییەم کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە چەندین پانێلی گرینگ پێشکەش کران
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سێییەم ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو.
پانێلی یەکەم، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی لەسەر هەنگاو و کارەکانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان لەبواری دارایی و کارگێڕی و سیستەمی بانک و بایەخدان بە ژینگە و هەوڵەکان بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم کرد.

د. مەیوان سابیر سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە چۆنییەتی هاوکاری و هەماهەنگی نیوان نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد لەڕووی کارگێڕی و دارایی و میلاکات و ئەو گرفتانەی دێنە پێش جێبەجێ کردنی کارەکان و چۆنییەتی چارەسەر کردنی ئاستەنگەکان. و پشتیوانی تەواوی فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ئەرک و کارەکانی نوێنەرانی حکومەت لەدەرەوە. تیمی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی چروپریان لەبارەی پێکهاتەی نوێی فەرمانگە، رەهەندە دارایی و کارگێرییەکان و گرنگیی پێشخستنی کاروبارەکان لە چوارچێوەی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان پێشکەش کرد.
پانێڵی دووەم، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە، میوانداری عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا.
پانێڵی دووەم، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە، میوانداری عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا.
سەفین دزەیی باسی لەو کارەساتە مرۆییانە کرد لە سەدەی ڕابردوو دەرهەق بە گەلی کوردستان کراوە.و جەختی لە قارەمانییەتی پێشمەرگە کردەوە کە لەسەرجەم قۆناغەکان بەرگریان لە گەل و خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و گیانی خۆیان لەو پێناوەدا بەخت کردووە. ئەمڕۆ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆتە میراتگری ئەو هەموو شەهیدو ئەنفالە. و پشتیوانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و تەواوی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی دووپاتکردەوە بۆ زیاتر بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پەرلەمانی وڵاتان. و وتیشی دەبێ کاربکرێ و قەرەبووی هەموو ئەو کەسانە بکرێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە و ڕێگریش لەدووبارەبوونەوەی مەترسی و کارەساتەکان بکرێت.
عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، لە دەستپێکی وتارەکەیدا دەستخۆشی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سازدانی ئەم کۆنفرانسە و زەمینەسازی بۆ هەماهەنگیکردن لە ئاییندەدا کرد. و باسی لە قۆناغە مێژووییەکانی جینۆسایدی گەلەکەمان کرد وەک جینۆسایدی فەیلییەکان و بارزانییەکان و شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تر تا دەگاتە جینۆسایدی ئێزدییەکان و هەروەها هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە ڕوون کردەوە بە ئامانجی ڕەخساندنی زەمینەی کاری جدیتر بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە سەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەیان.

پانێلی سێیەم، بۆ فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەرخانکرابوو.
سەفین دزەیی، سوپاسی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد وەک لایەنێکی گرینگ لە ستراتیژیەتی سێییەمین کۆنفڕانس تا بتوانن داتاو زانیاری پێویست بخەنە بەردەست نوێنەرانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بارودۆخی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە باسیان لە ڕەوشی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکان و دروستکردنی چەند فيرقەیەکی یەکگرتوو بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانان کرد. هاوکات باس گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لەم پڕۆسە گرنگەدا کرا.

لە کۆتاییدا سەفین دزەیی، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئامادەبووان پشتگیری و هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی لەدەرەوە دەخستەڕوو بۆ سەرخستنی کارەکان و سوود گەیاندن بە کۆی پرۆسەکە.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ گهيلان حاجى سهعيد، سهرۆكى ژوورى بازرگانى و پيشهسازى ههولێر به ئامادهبوونى كامهران سهڵاح باجگر و مهعروف عهزيزخان ههركى جێگرانى سهرۆكى ژوور و ئهندامانى ئهنجومهنى كارگێڕى پێشوازييان له دابان شهدهڵه جێگرى بهرپرسى فەرمانگەی پهيوهنديیهكانى دهرهوه و ژمارهيهك له نوێنهرانى حكومهتى ههرێم له دەرەوە کرد.
لە دیدارەکەدا گهيلان حاجى سهعيد، ڕایگەیاند:" پێويسته لهو قۆناغهدا جهخت لهسهر گواستنهوهى شارهزايى و پسپۆڕى وڵاتان بكهين بۆ پێگهياندنى نهوهيهكى كارساز و داهێنهر له بوارى جياجيادا تا بتوانين له داهاتوودا پشت به توانا مرۆييهكانى خۆمان ببهستين و بههۆيانهوه پێداويستيهكانى بازاڕ له ناوخۆ پڕ بكهينهوه".
هەر لە دیدارەکەدا، دابان شهدهڵه، ڕایگەیاند:" ئێمه به ئهركى خۆمانى دهزانين پاڵپشتى له ژوورى بازرگانى بكهين بهو ئاڕاستهيهى كه ئامانجه ئابووريیهكان بۆ تهواوى ههرێمى كوردستان دههێنێته دى. بۆيه دەخوازین ببين به پردى پهيوهندى له نێوان ژوورە بازرگانيهكانى ناوخۆ لهگهڵ ناوهند و ژوورە ئابووری و بازرگانییهكانی دهرهوهى وڵات لە ڕێگەی نوێنهرانی حکومەتی هەرێم له دهرهوه".