Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە توركيلد بيگ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کرد.

لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێری پایتەخت کرا.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان هاوسۆزی و سەرەخۆشییان بۆ لەدەستدانی شەهیدانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە دەربڕی.

هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و کێشە بەردەوامەکانی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و دواکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و چۆنێتی چارەسەرکردنیان کرا. و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی لەمەڕ پرسەکان خستەڕوو.