Skip to the content

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

فەھمی بورھان, سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان, و سەفین دزەیی, بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دواین پێشھات و رووداوەکانی کەرکووک کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا فەھمی بورھان، باسی لە رەوشی ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی و شاری کەرکوک بە تایبەت کرد و رایگەیاند:" پاڵپشتی و ھاوکاریی تەواوی خەڵکی کەرکوک دەکەن و دەیانەوێت دەنگیان بگەیەننە دوونیایی دەرەوە، چونکە سوپا ترس و تۆقاندن و بێڕێزی بە کوردی رەسەنی ئەو ناوچانە کردووە". و باسی لە کێشەی سەربازگەی تۆبزاوە و کێشەی زمانی کوردی کرد و رایگەیاند:" تەعریب لەو ناوچانەدا بەردەوامە".

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جەختی لە کاری ھاوبەش و بەردەوام کرد لەو ناوچانە و رایگەیاند:" پرسی خاک پرسێکی گرنگە و کارکردن لەسەری بە بەردەوامی پێویستە. پشتگیری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ هاوکاری و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم".