سه‌فين دزهيى پێشوازی لە سەرۆکی ڕاوێژکاريی یەکێتيی ئەورووپا لە عێراق کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ى ته‌ممووزى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەندیرس ڤیباری، سەرۆکی ڕاوێژکاری یەکێتيی ئەورووپا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بازرگانيكردن به مرۆڤ و مادده‌ى هۆشبه‌ر و ڕێگريكردن لێيان به هه‌ماهه‌نگيى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه په‌يوه‌نديداره‌كان، ته‌وه‌رێكى گرنگى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. ئاماژە بەوەش کرا کە لەم ڕووەوە هەنگاوی باش، بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق نراوه.
هەروەها بابه‌تى کۆچکردنی نایاسایی ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، کە هۆکارەکانيان بۆ ئاسایشی ناوچەکە و قەیرانە هەنووکەيیەکان گەڕاندەوە و باس لەو کۆچبەرە زۆرانە کرا کە لەم ڕێگەیە دەبنە قوربانی.
سه‌فين دزەیی سوپاسی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپای کرد، کە لە شەڕی دژی تیرۆر یارمەتی و هاوکاريی هێزەکانی پێشمەرگەیان داوه.