Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێم کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کرد بۆ ئەو هاوکاری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتە هەنووکەییەکان و دۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها باسیان لە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی ئەوروپا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە کرد و جەختیان لە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان کردەوە.