سەفین دزەیی پێشوازى لە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر کرد
ڕۆژى سێشهممه ۲۳ ی تهمموزى ۲٠۲٤، سەفین موحسین دزەیی, بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە گەیلان حاجی سەعید, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و شاندێکى یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گەیلان حاجی سەعید, پوختەیەکى لەسەر کار و چالاکى و بەرنامە و تێڕوانینەکانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازىی هەولێر, دواى دەستبەکاربوونى دەستەى هەڵبژێردراوى تازە، پێشكهش کرد, ههروهها خواستى ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم و کۆمپانیا و وەبەرهێنەران لەگەڵ بازرگانانى دەرەوە دووپات کردەوە, لەپێناو زیاتر گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان لەو بوارانەى پێویست و گرنگن, ههروهها ئاماژهى به پلانهكانيان كرد بۆ دامەزراندنى سەنتەرى دادوەریى بازرگانى، بە هاوکاریى لایەنە پەیوەنديدارەکانى حکومەتى هەرێم, بۆ ئەوەى مافى هیچ هاووڵاتى و بازرگانێک نەفەوتێت, و هەر کێشەيهکى بازرگانییش هەبێت بە زووترین کات چارهسهر بكرێت, هاوکات هیواى خواست فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە, بۆ بەشدارىکردن لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانى پەیوەست بە ئابوورى، بازرگانى و وەبەرهێنان, پشتگیرییان بکات.
سەفین موحسین دزەیی, بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، دەستخۆشى لە شاندى میوان کرد، بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان لەپێناو زیاتر پێشخستن و گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان و بووژاندنەوەى ژێرخانى ئابوورى, وه هەڵوێستى حکومەتى هەرێمى له گەشەپێدانى کەرتى ئابوورى، بازرگانى و وەبەرهێنان بۆ شاندى میوان خستە ڕوو، هاوکات پشتگیریى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بۆ هەماهەنگى جێبەجێکردنى بەرنامەکانیان و زیاتر پێشخستنى هەرێمى کوردستان لەڕووى ئابوورى، بازرگانى، کشتوکاڵ و سامانى ئاژەڵ نیشان دا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا, ڕەوشی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان و گرفت و ئاستەنگەکان خرانە ڕوو, لەگەڵ ئاماژەدان بەو سێکتەرە ئابوورییانەى کە له هەرێمی کوردستان پێويستن.
شاندى میوان سوپاسى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەیان کرد, کە بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێمى کوردستان، هەمیشە هاوکار بووە.