سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد
ڕۆژی دووشه‌ممە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى له نه‌سير ماممادۆڤ، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق كرد.
له ديدارەکەدا باڵيۆزى ئازه‌ربايجان بانگهێشتنامه‌يه‌كى فهرميى سه‌رۆكايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ هەریەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، گهيانده بەرپرسى فەرمانگە، بۆ بهشداريكردنیان له كاره‌كانى لوتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاووهه‌وا (COP29) كه ڕۆژانى ١١ بۆ ٢٢ى مانگى تشرینی دووەم (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ له باكۆى پايته‌ختى ئازه‌ربايجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە دیدارەکەدا باس لە چۆنییەتى فراوانکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا لە چەندین بوارى جیاواز کرا، وە هاندانى کۆمپانیاکانى ئازەربایجان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق.
تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکە بریتى بوو لە باسکردن لە هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسولگەریى ئازەربایجان لە هەرێمى کوردستان، کە کاریگەرىی ڕاستەخۆى لە پتەوترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا دەبێت. بەرپرسى فەرمانگە، ئامادەییى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پیشان دا لە هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسولگەریى ناوبراو.
تەوەرى کۆتاییی دیدارەکە بریتى بوو لە هاریکارى و هەماهەنگى لە بوارى بنیادنانى تواناکان و پێدانى کورسیى خوێندن و کردنەوەوى خولى جیاواز بۆ کارمەندانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.