پەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کۆمەڵەی دۆستایەتيی کوردستان - ئەڵمانیا کرد
ڕۆژی پێنجشهممه ١١ى تهممووزى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە دکتۆر هێمن عومەر، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتيی کوردستان - ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەکە دکتۆر هێمن ئامانجی سەردانەکە و پوختەیەک لە کار و چالاکییەکانی خستە ڕوو. هەروەها سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد، بۆ پاڵپشتی و پشتیوانيی بەردەوامیان بۆ سەرخستنی کارەکان.
سەفین موحسین دزەیی پاڵپشتی و هەماهەنگيی خۆی و فەرمانگەی، بۆ کۆمەڵەی ناوبراو دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیدانی زیاتر بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگه و پارێزگاریکردن لە کولتوور و زمان و ژینگە و مێژووی هەرێمی کوردستان کردەوە.