Skip to the content

باڵیۆزی چیک لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤، پیتەر ستیپانیک، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی وڵاتی چیک لە عێراق، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەکە تاووتوێی دوایین پەرەسەندنەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی و ئاستەنگ و لەمپەرەکانی بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا. هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کردەوە.

سەفین دزەیی ڕۆڵ و خزمەتەکانی باڵیۆزی چیکی لە عێراق بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.