به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه پێشوازى لە شاندێكى پەرلەمانى ئه‌ڵمانیا کرد
رۆژى سێشه‌ممه ٢٣ى ته‌ممووزى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە شاندێكى ئه‌ڵمانيايى کرد، كه پێکهاتبوو له لويز ئهمسبێرگ، ئه‌ندامى په‌رله‌مان و كۆميسيارى فيدراڵى، بۆ سياسه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ و هاوكاريى مرۆيى و ماكس لاكس، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له ياريدهدهرانيان.
لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئاوارە و پەنابەران و هه‌وڵى داخستنى كه‌مپه‌كان و ئێزديی ڕزگاربووانی دەستی داعش و هەڵبژادنی داهاتوو کرا، و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە. بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاسی وڵات و حكومه‌تى ئەڵمانیاى کرد بۆ پشتیوانیکردنی گەل و حکومەتی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە.