بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای ویسترن زاگرۆس کرد
ڕۆژی دووشەممە ١ تەمموزی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە تۆفیق شاهین، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەڕێوهبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (ویسترن زاگرۆس)ـی تایبەت بە کاری نەوت و غاز کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، لهبارەی نەوت و غازی هەرێم، و ئەو ڕێگرە یاسايی و نایاسايیانەی لەبەردەم کۆمپانیا نەوت و غازییەکان لە هەرێم.
لە درێژەی کۆبوونەوەکە سهفين دزەیی جەختی لەوە کردەوە کە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی و هەماهەنگيی تەواوی دەربڕیوە، بۆ جارسەرکردنی کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا. هەروەها گرتنەبەری هەموو ڕێگهیەک بۆ هاوکاری و ئاسانکاريی کارەکانی کۆمپانیای ویسترن "زاگرۆس" لە هەرێم.
لە لایەکی ترەوە تۆفيق شاهین بەڵێنی بەردەوامبوونی کارەکانیانی لە هەرێمی کوردستان دا. هەروەها کارکردن لەسەر ڕێکخستنی کارەکانیان لەگەڵ بەغدا لەژێر چاودێريی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جێی باسە لە ساڵی ٢٠٠٥ــهوه تا ئێستا کۆمپانیای (ویسترن زاگرۆس) بە بڕی یەک ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کردووە.