بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى پێشوازى لە بەرپرسی نووسینگەى یۆنامى لە عێراق کرد
ڕۆژى سێشهممه ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە مارک روتگر، بەرپرسی نووسینگەى یۆنامى لە عێراق کرد، کە بە بۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.
ناوبراو خۆشحاڵيى خۆى بۆ کارکردنى لە عێراق و هەرێمى کوردستان دهربڕى، هیوايشى خواست هەماهەنگى لەنێوان فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بێت، تەنانەت پاش کۆتایىهاتنى ئەرکەکانى یونامى لە مانگى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە هەوڵ و خزمەتەکانی بەرپرسى یونامى لە عێراق بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینى بۆ هاوکاری و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دهربڕى و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.