سهفين دزهيى: سوپاسى حكومهتى كۆريا دهكهين بۆ ئهو هاوكارييانهى پێشكهشى ههرێمى كوردستانى دهكهن
ڕۆژى سێشهممه ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە کیم سیۆکبێرم، بەرپرسی ئۆفیسی ئاژانسی کۆیکای کوریای باشوور لە هەرێم کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەفین موحسین دزەیی سوپاس و پێزانی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی، بە گەل و حکومەتی کۆریا گەیاند بەرانبەر ئەو یارمەتی و هاوکاریيانەی کە پێشکەش بە هەرێمی کوردستانیان کردووە و هیوای خواست کۆیکا وەک پردێکی پەیوەندی بێت، لە نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان.
دواتر بهرپرسهكهى ئۆفیسی ئاژانسی کۆیکا، سوپاسى فەرمانگە و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ ئەو هاوکاری و هەماهەنگیيەی هەیە لە نێوان کۆریا و هەرێمی کوردستان و تیشکی خستە سەر پلان و پرۆژەکانی داهاتوویان لە بوارە جیاجیاکان، بە تایبەت خولی ڕاهێنان لە بواری ئایتی لە وڵاتی کۆریا بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاريی کارمەندانی حکومەت.