سهفين دزهيى پێشوازى لە جێگری بەرپرسی کاروباری بالیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد
ڕۆژى پێنجشەممە ١٣ى حوزهيرانى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ماتس کارڵسۆن، جێگری بەرپرسی کاروباری بالیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەکە ماتس کارڵسۆن، ئامانجی سەردانەکەی خستە ڕوو، کە لە دوای ڕێککەوتنێکی سیاسی و ئەمنی نێوان عێراق و سويد، جارێکی ديكه باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق بکرێتەوە.
هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پەرەسەندنەکان، پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان گۆڕییەوە و ڕۆشناییان خستە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوید لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.