سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان و هاوکاری و هەماهەنگیی لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە کرا.
بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە وێڕای دستخۆشی، باسی لە گرنگی و بایەخی بەردەوامبوونی پرۆژەکانى ژاپۆن لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرد.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە چەندین پرۆژەى جیاواز لە سەرانسەرى عێراق لە بوارى جێبەجێکردندان و حکومەتى ژاپۆن بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانى بۆ گەلانى عێراق، بەتایبەتى لە بوارى بنیادنانى تواناکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى ژاپۆن.
پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.