سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانيای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە كلاوس سترايچەر، کونسولی گشتیی ئەڵمانيای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و میکانیزمی پتەوترکردنی پەیوەندییەکان کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، هەردوولا تیشکیان خستە سەر پرسەکانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی.