شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان سـەردانـی بـاڵـیۆزخـانـەی عـێـراقـی لـە ڕۆمـا کـرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٤، شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـەسـەرۆکـایـەتیـی سـەفـیـن دزەیـی، بـەرپـرسـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی حکومەتی هـەرێـم، بـە یـاوەری د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، سـەردانـی بـاڵـیۆزخـانـەی عـێـراقـی لـە ڕۆمـا کـرد، و لـەگـەڵ سـەیـوان بـارزانـی، بـاڵیۆزی عـێـراق لـە ئـیـتـالـیـا کـۆبـوونەوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا ڕەوشـی ڕەوەنـدی عـێـراقـی، و پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی بـاڵـیۆزخـانـە لـەگـەڵ وەزارەت و فـەرمـانـگـە و دامـەزراوەکـانـی وڵاتـی ئـیـتـالـیـا بـە گـشـتـی تـاووتـوێ کـران.
شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان ھـیـوای بـەردەوامـی و سـەرکـەوتـنـی بـۆ بـاڵـیۆز و سـتـافـی بـاڵـیۆزخـانـە خـواسـت، لـە کـۆتـایـیدا چـەنـد بـەشـێـکـی بـاڵـیۆزخـانـەیـان بـەسـەر کـردەوە.