بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق کرد
![](/media/25670/img_0522.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133542681910000000)
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ئاداری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نه‌سير مه‌مه‌دۆف، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و میکانیزمی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
سەفین دزەیی پوختەیەکی لەسەر باردودۆخی هەرێم و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە عیراقی و هەرێمییەکان خستە ڕوو. هیوای خواست ئازەربایجان پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەوپێش ببات، بەتایبەت لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار و کولتووری.
باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دووپات کردەوە. هەروەها باسی لە دوايين ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان کرد.
هه‌ردوولا کۆک بوون بۆ پێشخستنی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاوکاری و هەماهەنگی لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.