Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له‌ عێراق کرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی ئاداری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نه‌سير مه‌مه‌دۆف، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له‌ عێراق کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و میکانیزمی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.
سەفین دزەیی پوختەیەکی لەسەر باردودۆخی هەرێم و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە عیراقی و هەرێمییەکان خستە ڕوو. هیوای خواست ئازەربایجان پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەوپێش ببات، بەتایبەت لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار و کولتووری. 

باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دووپات کردەوە. هەروەها باسی لە دوايين ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

هه‌ردوولا کۆک بوون بۆ پێشخستنی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاوکاری و هەماهەنگی لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.