شاندى حکومەتى هەرێمى كوردستان سـەردانـی نـوێـنـەرایـەتيـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانیان لـە ئـیـتـالـیـا کـرد
ڕۆژى چـوارشـەممـە ٢٧ی ئادارى ٢٠٢٤، شاندى حکومەتى هەرێم کە پێکهاتووە لە سـەفـیـن دزەیـی، بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی حـکـومـەت، و د. مـحـەمـەد شـوکـری، سەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، لـە ڕۆمـا سـەردانـی نـوێـنـەرایـەتيـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانیان لـە ئـیـتـالـیـا کـرد و لـەلایـەن ڕێـزان حـەمـەسـاڵـح، نـوێـنـەری حـکـومـەت و سـتـافـی نـوێـنـەرایـەتـی پـێـشـوازیيـان لـێ کـرا.
لـە دەسـتـپـێـکـدا نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە ئـیـتـالـیـا کـورتـەیـەکـی لـەبـارەی کـار و چـالـاکـیـيەکـانـیـان و ھـەروەھـا پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لـەگـەڵ دامـەزراوەکـانـی ئـیـتـالـیـا و کـوردانـی تـاراوگـە خـسـتـە ڕوو.
دواتـر ھـەریـەک لـە بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی حـکـومـەتـی ھـەرێـم و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ڕۆڵـی نـوێـنـەرایـەتـيی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـیـان لـە وڵاتـی ئـیـتـالـیـا بـەرز نـرخـانـد.