Skip to the content

شاندى هەرێمى کوردستان لـەگـەڵ ھـەریـەک لـە ژوورەکـانـی بـازرگـانـی پـاریـس و بـزوتـنـەوەی بـازرگـانـی فـەرەنـسا کـۆبـوونـەوە

شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی، و هاورێیەتی د. محمد شوکری و علی دۆلەمەڕى، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پاریسیان کرد و چاویان بە جێگری سەرۆکی کۆمیتەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی فەرەنسا، خاتوو ماری کریستین ئوگلی و بەرێوەبەری ژووری بازرگانیی پاریس پییر مونگرێ کەوت.

سەفین دزەیی پوختەیەکى لەبارەى هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، کە ناوچەیەکی ئارامە و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە وەبەرهێنان لە بوارەکانی پێشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیارى دەدات.

پاشان د. محمد شوکری باسی یاساکانی وەبەرهێنانی کرد لە هەرێمی کوردستان کە زۆر ئاسانکاری دەکات بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتی زۆر باش بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکاندا هەیە.

پاشان وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووان درایەوە لەبارەی هەندێک پرس لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پاریس ئامادەییان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن، بۆ ئەوەی کە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی کوردستان ببێتە ئەندام لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی نێودەوڵەتیدا.