شـانـدی حـکـومـەتـی هـەرێـم سەردانى نـوێـنـەرایـەتـیی حـکـومـەتـی هـەرێـمـی کـوردسـتـانى لە فەرەنسا کرد
ڕۆژى دووشـەمـمـە ٢٥ــی ئاداری ٢٠٢٤، شاندى حکومەتى هەرێم کە پێکهاتبوو لە سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە، و د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، و شـانـدی یـاوەریـان، نـوێـنـەرایـەتیـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـیـان لـە پـاریـس بـەسـەر کـردەوە و لـەگـەڵ د. عـەلـی دۆلـەمـەری، نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا و سـتـافـی نـوێـنـەرایـەتـی کـۆبـوونـەوە.
لـە دەسـتـپـێـکـدا نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا، وێـڕای دەربـڕیـنـی خـۆشـحـاڵـیی خـۆی بـە سـەردانـەکـەی شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـم بـۆ پاریـس، ھـاوکـات کـورتـەیـەکـی لـەبـارەی کـار و پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لەگـەڵ فـەرمـانـگـە و دامـەزراوە فـەرمـییـەکـانـی وڵاتـی فـەرەنـسـا و ئـەرک و بـەرنـامـەیـان بـۆ داھـاتـوو خـسـتـە ڕوو.
دواتـر ھـەریـەکە لـە بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـى دەرەوە و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان ئـامـاژەیـان بـە ڕۆڵـی نـوێـنـەرایـەتـیی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە کـۆمـاری فـەرەنـسـا کـرد، لـە بـەھـێـزکـردنـی پـێـگـەی کـورد و پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لـەگـەڵ وڵاتـی نـاوبـراو. هـەروەهـا کـارەکـانـیـانـی لـە ڕابـوردوو و ئـێـسـتـاشـدا بـەرز نرخانـد، و ھـیـوای بـەردەوامـیـان بـۆ خـواسـت.