Skip to the content

شـانـدێکى حـکـومـەتـی ھـەرێـمى کوردستان سەردانى ئـەنـجـومـەنـی وەزیـرانـی فـەرەنـسـاى کرد

ڕۆژى دووشەممە ٢٥ی ئادارى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، و د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و د. عـەلـی دۆلـەمـەری، نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا، لـە سـەرۆکـایـەتـيی ئـەنـجـومـەنـی وەزیـرانـی فـەرەنـسـا، لـەگـەڵ سـتـیـڤـن مـارشـیـسـیـو، ڕاوێـژکـاری دیـپـلـۆمـاسـی سـەرۆکوەزیـرانـی فـەرەنـسـا کـۆبـوونـەوە.

لـە دەسـتـپـێـکـدا بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی حـکـومـەتـی ھـەرێـم، کـورتـەیـەکـی لـەبـارەی دوایـين پـێـشـھـات و گـۆڕانـکـاریـیـەکـانـی بـارودۆخـی سـیـاسـی، ئـابـووريی ھـەرێـمـی کـورسـتـان و عـێـراق و نـاوچـەکـە بـە گـشـتـی بـاس کـرد، و سـوپـاس و پـێـزانـیـنـی حـکـومـەت و گـەلـی کـورسـتـانـی پـێـشـکـەش بـە حـکـومـەت و گـەلـی فـەرەنـسـا کـرد، کـە ھـەموو كات و لـە ھـەمـوو بـارودۆخـێـکـدا ھـاوکـار و پـاڵـپـشـتـیـکـاری ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـوونـە.

له‌ تـەوه‌رێـکـی دیـکـەی کـۆبـوونـەوەکـە تـاووتـوێـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی ھـەولـێـر و پـاریس کـرا، و بـە مـێـژوويی و سـتـراتـیـژیـى له‌ قه‌ڵه‌م درا، و ھـەردوولا ھـاوڕا بـوون لـە بـەرەوپـێـشـبـردنـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان لـە ھـەمـوو بـوارەکـانـدا، بـە تـایـبـەت لـە بـوارەکـانـی ئـابـووری و بـازرگـانـیـدا.