Skip to the content

هـەولـێـر و پـاریـس پـەیـوەنـدیـیـەکـانـیـان فـراوانـتـر دەکـەن

ڕۆژى دووشەممە ٢٥ــی ئاداری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان، و د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، و د. عـەلـی دۆلـەمـەری، نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا، سـەردانـی دیـوانـی سـەرۆکـایـەتـیی شـارەوانـیی پـاریـسيـان کـرد و لـەگـەڵ ئـارنـۆوڵـد نـیـگـاتـچـا، جـێـگـری سـەرۆکـی شـارەوانیـی پـاریـس کـۆبـوونـەوە.
لە کوبونەوەکەدا ڕاوێژکاری دیپلوماسی سەرۆکی شارەوانییش ئامادەی بوو، جـەخـت لـە فـراوانـکـردنـی ھـاوئـاھـەنـگـی و کـاری زیـاتـری پـێـکـەوەییـی نـێـوان ھـەولـێـر و پاریـس وەک دوو دەسـتـەخـوشـک کـرایـەوە، بـە تـایـبـەت لـە بـوارەکـانـی ئـابـووری و کـەلـتـوری و گـەشـتـیـاری و ژیـنـگـەیـیـدا.

لـە نـاوەڕاسـتـی مـانـگـی تـەمـمـوزی سـاڵـی ٢٠١٩، یـاداشـتـنـامـەی دەسـتـەخـوشـکـی ھـەولـێـر - پـاریـس واژۆ کـرا، پـاریـس پـێـنـجـەم گـەورەشـاری ئـابـووریی جـیـھـانـە و یـەکـەم گـەورەشـاری ئـەوروپـایـە، بـەهـۆی سـەرنـجـڕاكـێـشـی و ئـەو شـوێـنـەوارە دێـریـنـانـەی ھـەیـەتـی، سـاڵانـە مـلـیـۆنـان گـەشـتـیـار لـە سـەرانـسـەری جـیـھـانـەوە سـەردانـی دەکـەن.