پـەرلـەمـانـی فـەرەنـسـا پـاڵـپـشـتـيی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دەکـات
![](/media/25913/parlaman.jpg?crop=0,0.065248226950354607,0,0.26453900709219857&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133561035290000000)
شاندى حكومهتى ههرێمى كوردستان كه پێكهاتوون لـە سـەفـیـن دزەیـی، بـەرپـرسـی فـەرمـانـگـەی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی حـکـومـەتـی ھـەرێـم، و د. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، و د. عـەلـی دۆلـەمـەری، نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـم لـە فـەرەنـسـا، سـەردانـی تـەلاری ئـەنـجـومـەنـی ئـاسـایـشـی نـیـشـتـمـانـيی فـەرەنـسـایـان لـە پـاریـس کـرد، و لـەگـەڵ جـۆن لـویـس بـورلانـژ، سـەرۆکـی کـۆمـیـسـیـۆنـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی پـەرلـەمـانـی فـەرەنـسـا کـۆبـوونهوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا بـاسـی بـارودۆخـی ئـێـسـتـای ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق و نـاوچـەکـە کـرا. لای خـۆیـەوە لـویـس بـورلانـژ، ڕۆلـی پـێـشـمـەرگـەی لـە شـەڕی دژى داعـش و ڕووبـەڕووبـوونـەوەی تـیـرۆر بـەرز نـرخـانـد.
لـە کـۆتـایـيدا سـەرۆکـی کـۆمـیـسـیـۆنـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوەی پـەرلـەمـانـی فـەرەنـسـا، پـاڵـپـشـتـی و پـشـتـگـیـريی خـۆی و پـەرلـەمـانـی فـەرەنـسـای بـۆ گـەل و حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دووپـات کـردەوە.