Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد، کە پێکهاتبوو لە ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە، کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر. 

لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری، ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.

شایانی باسە ئەمڕۆ کونسوڵگەری گشتیی قەتەر بە شێوەیەکی فەرمی لە هەولێر دەکرێتەوە، ئەمەش گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر، لە سەرجەم بوارەکاندا دەبێت.