Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی کوێت لە عێراق و کونسولی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە تاریق ئەلفەرەج، باڵیۆزی کوێت لە عێراق و عوسمان ئەلداود کونسولی گشتیی کوێت لە هەرێمی کوردستان و پاشکۆی دیپلۆماسی فراج ئەلعەجمی کرد.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا تاووتوێی میکانیزمەکانی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی (کوێتی)ـان کرد و باسیان لە هاوکاری لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و گەشتیاری کرد.

 لای خۆیەوە باڵیۆزی کوێت لە عێراق، خواست و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.