Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی نوێی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە، لەگەڵ زەفیر ئود دین، بەرپرسی نوێی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ/یونامى کۆبووەوە، و پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا، تیشک خرایە سەر پابەندبوون بە پرەنسیپەکانى مافی مرۆڤ و پلانی کاری مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، کارکردنى بەردەوام بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک.

سەفین دزەیی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە خواستی هەرێمی کوردستان، بۆ برەودان بە هاریکاری و کارى هاوبەش لەگەڵ یونامی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە.